یانەی چێڵسی شوێنگرەوەی جۆن تێری دۆزییەوە

K24 ـ هه‌ولێر

دوای ئەوەی یانەی چێڵسی رەتی کردەوە گرێبەستی جۆن تێری کاپیتانی یانەکەیان نوێ بکاتەوە، ھەر بۆیە یانەی چێڵسی بەدوای شوێنگرەوەی ئەو یاریزانە لە دڵی بەرگری تیمەکەیان دەگەڕێن. 

بۆ ئەو مەبەستەش دۆزەرەوەکانی یانەی چێڵسی گۆدینی ئۆرگوایی و یاریزانی یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدریدیان دەستنیشان کردووە.

بەرای چاودێران ھەڵبژاردنی گۆدین بۆ شوێنگرتنەوەی تێری پەیوەستە بە کەسایەتی گۆدین کە کەسایەتییەکی بەھێزی ھەیە، ئەمە جگە لەوەی بە یەکێک لە باشترین یاریزانانی دڵی بەرگری لە جیھان دادەنرێت.

دیێگۆ گۆدین ـی ته‌مه‌ن 29 ساڵان له‌ 2007 له‌ یانه‌ی ناسیۆنال مادێرای پورتوگالی بۆ یانه‌ی ڤیاریالی ئیسپانیا گواسترایه‌وه‌، له‌ 2010ـیش به‌ فه‌رمی درێسی یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی پۆشیوه‌ و له‌ 2015ـیش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ مه‌دریدییه‌كه‌ نوێ كرده‌وه‌.