خالید بولحروز واز ھێنانی خۆی لە یاریکردن راگەیاند
K24 ـ ههولێر
بە فەرمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خالید بولحروز، ئەستێرەی پێشووی یانەی چێڵسی و ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا، وازھێنانی خۆی لە یاریکردن راگەیاند.
ئەوەش بەھۆی ئەوەی دوای کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی فهینۆرد رۆتردام, ھیچ یانەیەک ئامادە نەبوو گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکات، ئەمڕۆ ئەو یاریزانە ھۆڵەندییە بەڕەگەز مەغریبییە بە یەکجاری لە یاری تۆپی پێ دوور کەوتەوە.
خالیدی تهمهن 34 ساڵان، پێشتر یاریی بۆ یانهكانی لشبۆنهی پورتوگالی، شتوتگارت و هامبۆرگی ئهڵمانیا، سێڤییای ئیسپانی و چێڵسی لهندهنیش كردووه.