ستۆک ستی گرێبەستی یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنای نوێکردەوە

K24 ـ هه‌ولێر

یانەی ستۆک ستی ئینگلیزی لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاندووە كه‌ گرێبەستی بۆیان کرکیچی بۆ 4 ساڵ و نیوی دیکە تا ٢٠٢٠ نوێکردەوە.

نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەم یاریزانە لەکاتێکدایە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، لەبەر ئەمەش بووە جێی بایەخی گەورە یانەکانی پرێمەرلیگ و ھەوڵی گواستنەوەیان دەدا.

دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بۆیان دڵخۆشی خۆی دەربڕی و سوپاسی یانەکەشی کرد کە جارێکی دیکە متمانەیان پێبەخشیەوە لەگەڵیان بەردەوام بێت".

بۆیانی تەمەن ٢٥ ساڵ لە مانگی یۆلیۆی ٢٠١٤ لە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانییەوە پەیوەندی بە ستۆک ستییەوە کرد، لە نیوەی رابردووی وەرزی دووەمیش بەھۆی پێکانێک لە ئەژنۆی نەیتوانی یاری بکات.