دوایین زانیاریی له بارهی پێكهاتهی بارسێلۆنا دهخرێته ڕوو
ئێنریكی باس له بهشداریكردنی ئهستێرهكانی دهكات
K24 ـ ههولێر
لویس ئێنریکی راھێنەری بارسێلۆنا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەر لە ڕووبەرووبوونەوەی سێلتا ڤیگۆ باس لە ئامادەیی یانەکەی و لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی یانەکە و ئاردا توران دەکات.
ئێنریکی دەڵێت: "ھەر یەکە لە ئاردا توران و لیۆنێل مێسی سەلامەتن و ئامادەن بۆ یارییەکە".
ئێنریکی لەبارەی مەترسییەکانی سێلتا ڤیگۆ دهشڵێت: "ئەوان چەند یاریزانێکیان ئامادە نابێت، بەڵام خاوەنی ھێرشبەر و بەرگریکاری باشن و پێموایە تیپێکی مەترسیدارن."
ئێنریکی ئاماژەی بەوەیش کرد كه ئەوان بەھۆی ئەنجامدانی یاری لە جامی شای ئیسپانیا ماندوون، بەڵام لە توانایاندایە بارسێلۆنا تووشی کێشە بکەن.
سێلتا ڤیگۆ له جامی شای ئیسپانیا له بهرانبهر سێڤیا ماڵئاوایی كرد و له ئێستایشدا له لالیگا لە خانەی حەوتەمی ریزبەندی دەبینرێت و بە جیاوازی ١٠ خاڵ دوای ڤیارییالە کە خاوەنی پلەی چوارەمی گەیشتنە بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داھاتوو.