به ڤیدیۆ.. ریال مه‌درید یارییه زه‌حمه‌ته‌كه‌ی تێپه‌ڕاند

K24 ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 24ـه‌مینی لا لیگای ئیسپانیا، له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیك بلباو به یه‌ك گه‌یشتن، له یارییه‌كی لوتكه و پڕ گۆڵدا، دواجار یانه‌ی ریال مه‌درید به ئه‌نجامی 4 گۆڵ به‌رانبه‌ر 2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی له یانه‌كه‌ی هه‌رێمی باسك برده‌وه.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید له لایه‌ن (جه‌یمس رۆدریگێز و تۆنی كروس) و دوو گۆڵه‌كه‌ی تریش كریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆماری كرد و به تۆماركردنی 21 گۆڵ لوتكه‌ی گۆڵكارانی له لویس سوارێز وه‌رگرت كه ئه‌مه‌ی دووه‌میان 19 گۆڵی هه‌یه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید یاریی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه، بۆیه یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاته شوێنی ئه‌و یانه‌یه و له كۆكردنه‌وه‌ی 53 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه جێگیر بوو.