له وڵاتی چینه‌وه فرانك ریبێری داخوازی هاتووه
K24 ـ هه‌ولێر
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نسا، یه‌كێك له یانه چینیه‌كان گرێبه‌ستێكیان پێشكه‌شی ریبێری یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشن كردووه، به‌ڵام یاریزانه فرانسیه‌كه ره‌تی كردۆته‌وه هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌م باره‌یه‌وه بكات.
به‌هۆی ئه‌م هه‌موو پیكانه‌ی تووشی بیلال ریبێری بووه، یانه چینیه‌كان هه‌وڵی په‌لكێشكردنی ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌رێمی باڤاریا ده‌ده‌ن، به‌ڵام ریبێری ئاماده نییه ریزی یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت و ده‌یه‌وێت جارێ هه‌ر له بوندزلیگا بمێنێته‌وه.
بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له چین هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه و تا 25ـی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.