گواردیۆلا دوور دەخرێتەوە

K24 ـ هه‌ولێر

پێپ گواردیۆلا، پاش ئەوەی ئاشکرای کرد وەرزی داھاتوو ریزەکانی یانەی بایرن میونشن جێدێلێت و ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی مانچێستەر سیتی دەگرێتە ئەستۆ، ئه‌مه‌یش بووەتە ھۆکاری توورەبوونی بەرپرسانی یانەی ئەڵمانی.

ئەمرۆ رۆژنامەی وەرزشی "Bild"ـی ئەڵمانیا ئاشکرای کرد كه‌ ھەریەک لە کارل ھاینس رۆمینیگێ، ماتیاس سامەر و ئۆلی ھۆینس بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە کاتی ئاشکرا کردنی وەرگرتنی ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی مانچێستەر سیتی لە لایەن پێپ گواردیۆلا بووەتە ھۆکاری تورە بوونی ئەو بەرپرسانە، بۆیە چاوەروان دەکرێت بەدەستھێنانی ئەنجامی خراپ لە یارییەکانی داھاتووی چامپیۆنز لیگ كه‌ بریاره‌ له‌ قۆناخی 16 رووبه‌ڕووی یوڤێنتۆس ببنه‌وه‌، گواردیۆلا لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

ھەرچەند باڤارییەکان تا رادەیەک خۆیان لە ناسناوی بۆندێز لیگا نزیک کردۆتەوە، بەڵام ئەو سەرچاوەیە بڵاویکردەوە وەک بیانۆیەک بەرپرسانی میونشن ئەنجامەکانی چامپیۆنز لیگ دەکەنە پێوەر بۆ راھێنەری ئیسپانی.