رکابەری ناسناوی زامۆرا لە نێوان براڤۆ و ئۆبلاک

K24 ـ هه‌ولێر

وەرزی ئەمساڵی لا لیگای ئیسپانیا، بێجگە لە رکابەریکردنی یانەکان لەسەر ناسناوی جامی خولەکە، رکابەری ناسناوی تاکە کەسیشی گەرم کردووە.

کلاودیۆ براڤۆ، گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، لەو کاتەی لە پێکانەکەی گەراوەتەوە توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بە شێوەیەک ئەو گۆڵپارێزە چیللی ـیه‌، بە رێژەی 0،55 گۆڵی لێکراوە، بۆیە ناوبراو دەیەوێت جارێکی تر ناسناوی زامۆرا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ باشترین گۆلپارێزی لا لیگا بەدەست بێنێت.

لە لایەکی ترەوە، جان ئۆبلاک گۆڵپارێزی سلۆڤینیایی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا، وەرزی ئەمساڵ رکابەری سەرسەختی براڤۆیە، چونکە ئەو گۆڵپارێزە رێژەیەکی باشتری تۆمار کردووە، بە رێژەی 0،48 گۆڵی لێکراوە.

براڤۆ وەرزی رابردوو لە کۆی گشتی ٣٨ یاری لا لیگا، تەنھا ١٩ جار گۆڵی لێکرا، بۆیە بە باشترین گۆلپارێزی لالیگا دەستنیشانکرا.