شهیتانه سوورهكان دهیانهوێت ئهستێرهیهك له دورتموند بڕفێنن
K24 ـ ههولێر
مانچێستەر یونایتد ئامادەیە لە ھاوینی داھاتوو گرێبەستێکی گرانبەھا بخاتە بەردەم ئێمیریک ئاوبامێیانگی ھێرشبەری یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینلگیزی ئەمرۆ یەکشەممە بڵاویکردۆتەوە ئیدواردۆی بەرێوەبەری جێبەجێکاری مانچێستەر یونایتد لە ھەفتەی رابردوو ئاماژەی بەوە کردووە ١٢١.٦ ملیۆن پاوەندیان لەبەر دەستە بۆ ئەوەی لە ھاوینی داھاتوو چەند ئەستێرەیەکی گەورەی پێ بکڕن.
دەیلی مەیل ئاماژەی بەوەش کردووە پێشبینی دەکرێت یانە ئەڵمانیەکە بەمزووانە دەستبەرداری ھێرشبەرە گابۆنیەکە ببێت بەرامبەر ٧٠ ملیۆن پاوەند.
ئاوبامێیانگی لە ئێستادا بەیەکێک بە باشترین ھێرشبەرەکانی ئەوڕوپا دادەنرێت و لەم وەرزەدا لەسەرجەم پاڵەوانییەتیەکان ٢٧ گۆڵی بۆ دۆرتمۆند تۆمارکردووە, ھاوکات لە ٢٠ گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی بۆندزلیگای گرتووە, بەمدواییەش خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەفریقی بۆ ساڵی ٢٠١٥ بەدەستھێنا.