به ڤیدیۆ.. وێلبێك بووه فریادڕه‌سی ئارسێناڵ و لێدانێكی كوشنده‌ی له لیسته‌ر ستی دا
له یاری لوتكه‌ی گه‌ڕی بیست و شه‌شه‌مینی پرێمه‌رلیگ، ئارسێناڵ سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی به‌رامبه‌ر لیسته‌ر ستی میوانی به‌ده‌ستهێنا.
جه‌یمی ڤاردی له خوله‌كی 45 لیسته‌ر ستی میوانداری كرده خاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌م، دوای ئه‌وه‌ی لێدانێكی سزای به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرد، به‌ر له‌وه‌ی دانی سیمبسۆن له خوله‌كی 54 كارتی سووری به‌روودا به‌رزبكرێته‌وه، به‌مه‌ش لیسته‌ر به 10 یاریزانه‌وه تا كۆتایی جه‌نگا.
تیۆ والكۆت له خوله‌كی 70 به تۆماركردنی گۆڵێك ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئارسێناڵ یه‌كسان كرده‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ی هێنایه‌وه خاڵی سه‌ره‌تا، پێش ئه‌وه‌ی له‌خوله‌كی 90+5 دانی وێلبێك له كاتێكی كوشنده به‌لێدانێكی سه‌ر سێ خاڵی گرنگ و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ تۆپهاوێژه‌كانی له‌نده‌ن به‌ده‌ست بێنێت.
سه‌ڕه‌رای شكسته‌كه‌یان، به‌ڵام لیسته‌ر به 53 خاڵ له پێشه‌نگ مایه‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا ئارسێناڵ زیاتر خۆی له پێشه‌نگ نزیككرده‌وه و به 21 خاڵ له‌خانه‌ی دووه‌م ده‌بینرێت.