ته‌نیا ئارسێناڵ ئه‌م كاره‌ی به‌رامبه‌ر لیسته‌ر كردووه
K24 ـ هه‌ولێر
ئارسێناڵ سهركهوتنێكێ گرانبه‌های له‌سه‌ر ئه‌ستۆی لیسته‌ر ستی پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێنا، له‌و یارییه‌ی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی ئینگلته‌را هه‌بوو.
دووه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆپهاوێژه‌كان بوو به‌سه‌ر رێویه‌كان له‌م وه‌رزه‌دا، له قۆناخی یه‌كه‌مدا گانه‌رز به ئه‌نجامێكی گه‌وره به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا بوو.
هه‌روه‌ها ئارسێناڵ تاكه یانه‌یه بتوانێت له‌م وه‌رزه له‌یاری چوون و هاتنی پرێمه‌رلیگ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر لیسته‌ر تۆماربكات.