ئێنریكی باس له لێدانه سزاكه‌ی مێسی ده‌كات
لویس ئێنریكی راهینه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا , دواى سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر سێلتاڤیگۆ و جێبه‌جێ كردنی پیناڵتیهكی سه‌یر له‌لایه‌ن مێسیه‌وه ئاماده‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بوو.
له‌گۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه ئێنریكی گوتی "ئێمه ئاگادار بووین كه مێسی به‌م شێوه‌یه جێبه‌جێی ده‌كات و خۆمان بۆی ئاماده‌كردبوو،
دیمه‌نیكی جوان بوو، ئه‌مه مێسییه ده‌توانێ هه‌موو شتێك بكات له‌ناو یاریگادا"
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"به‌لای ئێمه ته‌نیا بردنه‌وه‌ی سێ خاڵ به‌س نیه، به‌ڵكو پێشكه‌شكردنی نمایشی جوان له‌ناو یاریگا هه‌وادارانمان زیاتر دڵخۆش ده‌كات".
له‌كۆتایی قسه‌كانی گوتی "ئێمه ده‌مانه‌وێ جگه له‌مانه ناسناوه‌كان بۆخۆمان بهۆنینه‌وه".
دوێنێ شه‌و له گه‌ڕی 24ـی لالیگا بارسێلۆنا به ئه‌نجامێكی گه‌وره به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سێلتاڤیگۆی برده‌وه و خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه قایمتركرد.