پاریس سانجێرمان گرێبه‌ستی ڤێراتی نوێكرده‌وه
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فرانسی گرێبه‌ستی ماڕكۆ ڤێڕاتی تا ساڵی 2020 نوێكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ڤێراتی ئیتاڵی راگه‌یاند و ئه‌م یاریزانه تا 4 ساڵی دیكه له‌گه‌ل یانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڤێراتی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له 2012 ـه‌وه له‌ڕیزی یانه فرانسیه‌كه یاری ده‌كات و له‌م ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره هه‌وڵیانداوه بیگوازنه‌وه ڕیزه‌كانیان، گرنگترینیان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا بوون.
به‌ڵام به نوێكرانهوهی گرێبه‌سته‌كه هه‌موو رێگایه‌ك به‌ڕووی ئه‌و یانانانه داخران كه ئاره‌زوویان ده‌كرد بیگوازنه‌وه ریزه‌كانیان.
بۆ زانین مووچه‌ی سالانه‌ی ڤێراتی له‌گه‌ڵ یانه پاریسیه‌كه 2 ملیۆن یۆڕۆیه و تا ئێستاش به فه‌رمی بڕی مووچه نوێكه‌ی رانه‌گه‌یه‌نراوه.