فه‌رمی.. چێڵسی به‌بێ جۆن تێری رووبه‌ڕووی سانجێرمان ده‌بێته‌وه
یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی له قۆناخی شازده‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا، لیستی فه‌رمی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
له لیسته‌كه‌دا ناوی سه‌ركرده و به‌رگریكاری یانه‌كه "جۆن تێری" نابینرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی چاك نه‌بوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی له پێكانه‌كه‌ی.
به‌مهۆیه‌وه گۆس هیدینگی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ر یانه‌كه ده‌كه‌وێته هه‌ڵوێستێكی زه‌حمه‌ته‌وه، هاوكات كۆرت زوما به‌هۆی پێكانه‌وه تا كۆتایی وه‌رز دووركه‌وتۆته‌وه و راهێنه‌ریش ناچاره ئیڤانۆڤیچ و كاهیل له هێلی دواوه یاری پێبكات.
لیستی چێڵسی له‌م یاریزانانه پێكهاتووه: كۆرتوا، بیجۆڤیچ، بلاكمان، ئیڤانۆڤیچ، بابا عه‌بدولره‌حمان، فابریگاس، ئۆسكار، هازارد، میگێل، تراوری، كێندی، پێدرۆ، ریمی، كۆستا، میزاگا، ماتیچ، لۆڤتۆس چیك، ویلیان، كاهیل، ئیزبیلكوێتا، كلارك سالته‌ر.