ئه‌م جۆره زه‌يته بۆ چه‌وركردنى منداڵه‌كه‌ت به‌كار مه‌هێنه
مه‌ترسى تووشبوون به‌نه‌خۆشى بيرۆى هه‌يه
K24- هه‌ولێر
يه‌كێتى پزيشكانى ئه‌ڵمانيا بۆ منداڵ و نه‌وجه‌وانان، له‌توێژينه‌وه‌يه‌كدا ئاماژه به زيانه‌كانى به‌كارهێنانى چه‌ند جۆره زه‌يتێك ده‌كه‌ن بۆ چه‌وركردنى منداڵان.
به‌تايبه‌تى جۆره‌كانى زه‌يتى زه‌يتوون و زه‌يتى گوڵه به‌ڕۆژه، چونكه ئه‌م جۆره زه‌يتانه پێستى منداڵان وشك ده‌كه‌ن و هه‌ندێك جاريش واده‌كات تووشى هه‌ستيارى پێست بن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى يارمه‌تيده‌ره بۆ تووشبوون به نه‌خۆشى ئه‌كزيما(بيرۆ) كه جۆرێكه له ھەڵپفان و ھەوکردنی پێست زۆرجار بلۆق دەکا و کێمی لێ دەڕژێ و دەبێتە قرتماخە.