بۆروسیا دۆرتمۆند یه‌كه‌م گرێبه‌ستی فه‌رمی بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌كۆتا هێنا
یانه‌ی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاندووه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی مایكڵ میرینۆی یاریزانی یانه‌ی ئۆساسۆنای ئیسپانی له هاوینی داهاتوو.
ئه‌م یاریزانه لاوه به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ تا هاوینی 2021 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی دۆرتمۆنده‌وه ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به بڕی گرێبه‌سته‌كه بكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه میرینۆ دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕیوه به‌م گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ یانه ئه‌ڵمانیه‌كه ئه‌نجامیداوه و هیواخوازه له‌ماوه‌ی داهاتوو ببێته هاوبه‌شی ناسناوه‌كان له‌گه‌ڵیان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مایكل زۆركی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی دۆرتمۆند ستایشی ئه‌م یاریزانه ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات میرینۆ خاوه‌ن گهوههرییهكی گه‌وره‌یه و له‌داهاتوودا ده‌بێته خاڵێكی به‌هێزی یانه‌كه.