"هیوا" بۆ ژیان گه‌ڕایه‌وه
چاوه‌ڕوان بوون هیوا بمرێت

K24 - هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ی منداڵێكی نايجيرى ته‌مه‌ن دوو ساڵان، به‌هۆی ته‌ندروستییه‌كه‌یه‌وه هیوای ئه‌وه‌یان پێنامێنێت بژی وایانزانیوه جادووی لێكراوه، له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه فڕێده‌درێت و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن بمرێت.
ئه‌نجا رینگرێن لۆڤنی دانیماركی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، كه له رێكخراوێكی خێرخوازی وڵاته‌كه‌یدا كارده‌كات، ئه‌و منداڵه‌ی به رووتی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی نایجیریا دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌و منداڵه، كه له‌كاتی دۆزینه‌وه‌یدا، به‌شێك له جه‌سته‌ی كرم لێیدابوو، لۆڤن، چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ده‌كات و خواردن و خواردنه‌وه‌ی پێده‌دات.
ئێستا ته‌ندروستی جێگربووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی نه‌ماوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و كچه دانیماركییه، ناوی منداڵه‌كه‌ی كردووه‌ته "Hope"ی ئینگلیزی، كه به كوردی واته هیوا.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كرم له به‌شێكی جه‌سته‌یداوه، ئێستا رۆژانه رێژه‌یه‌ك خوێنی له له‌ش ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خڕۆكه‌ی سووری خوێن، بێته‌وه ئاستی ئاسایی خۆی.
لۆڤن, كه ئێستا وه‌ك دایكی ئه‌و كوڕه نایجیرییه مامه‌ڵه ده‌كات، گوتی: "هيوا كوڕێكی به‌هێزه، یارمه‌تیدانی هیوا، ئه‌و شته‌یه كه ژیانی جوانتر كردووه".
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)