میلان گرێبه‌ستی نۆچێرینۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه

ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی ئه‌نتۆنیۆ نۆچێرینۆی ناوه‌راستكاری یانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
یانه ئیتاڵیاكه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی له ماڵپه‌ری خۆی بڵاویكردۆته‌وه" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه میلان و نۆچێرینۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆتایی هێنانی چاره‌نووسی یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵیه‌كه".
هاوكات میلان سوپاسی یاریزانه‌كه‌ی كردووه كه له‌ماوه‌ی رابردوو پارێزگاری له درێسی یانه‌كه كردووه.
ئه‌م یاریزانه 30 ساڵیه له‌م وه‌رزه‌دا ته‌نیا به‌شداری سێ یاری میلانی كردووه و پاڵێوراویشه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی داهاتوو په‌یوه‌ندی به خولی ئه‌مریكی و به‌دیاریكراوی به تیپی فلۆریدای یانه‌كه‌ی ریكاردۆ كاكاوه بكات.