وێنه.. تۆپی فه‌رمی فیناڵی چامپیۆنزلیگ ئاشكرا كرا
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وڕوپا تۆپی فه‌رمی فیناڵی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپای ئه‌م وه‌رزه‌ی راگه‌یاند.
تۆپه‌كه كه له‌لایه‌ن كۆماپانیای ئه‌دیداسی تایبه‌ت به دروستكردنی پێداویستیه تایبه‌تییه‌كان ئاماده‌كراوه، هه‌روه‌كو باوه پارێزگاری له ئه‌ستێره‌كانی چامپیۆنزلیگ كردووه له‌سه‌ر تۆپه‌كه، هاوكات ره‌نگێكی زیوینی داوه به ئه‌ستێره‌كه.
وابڕیاره فیناڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی سان سیرۆی شاری میلانۆ له ئیتاڵیا له رۆژی 28ـی ئایار/مایۆی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.