بارسێلۆنا به‌بێ چه‌ند یاریزانێك رووبه‌ڕووی خیخۆن ده‌بێته‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنا به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سپۆرتینگ خیخۆن له یارییه‌كی دواخراوی لالیگا پێكهاته‌كه‌ی بۆ ئه‌م یارییه راگه‌یاند و له تواناكانی چه‌ند یاریزانێكیش بێبه‌ش ده‌بێت.
له پێكهاته‌كه‌دا هه‌ریه‌كه جۆردی ئه‌لبا، سێرجی رۆبێرتۆ و ساندرۆ رامیرێز ئاماده نابن، ئه‌مه جگه له دۆگڵاس پێرێرا و رافینیا كه به‌هۆی پێكانه‌وه دووركه‌وتوونه‌وه.
بارسێلۆنا له ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی به‌شداریكردنی له جامی جیهانی یانه‌كان له كۆتایی دیسێمبه‌ری رابردوو نه‌یتوانی ئه‌م یارییه ئه‌نجام بدات، وابڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له‌م یارییه‌دا رووبه‌ڕووی سپۆرتینگ خیخۆن ببێته‌وه.
بارسێلۆنا هه‌لێكی زێڕینی له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاتلێتیكۆ مه‌درید و ریال مه‌دریدی نزیكترین ركابه‌ره‌كانی فراوان بكات.
پێكهاته‌كه‌ی بارسێلۆنا له‌م یاریزانانه پێكهاتووه:
ستیگن، براڤۆ، ئه‌لڤێس، پیكێ، ماسكێرانۆ، ماتیۆ، فێرمایلین، ئه‌دریانۆ، بارترا، ڤیدال، راكیتیچ، بۆسكێتس، ئاردا توران، ئینیێستا، مونیر، سوارێز، مێسی، نێیمار.