چێڵسی داوای سیمۆنی ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی بۆندیكی گرانبه‌های پێشكه‌شی دیگۆ سیمۆنی راهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتینی و یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی كردووه .
یانه‌ی بلووز دهمێكهی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی سیمیۆنی ده‌دات تا یانه‌ی رۆخی بلانكۆس جیبێڵێت و په‌یوه‌ندی به‌یانه لهندهنییهكهوه بكات، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌مه رووی نه‌داوه.
ئه‌مجاره‌یان یانه له‌نده‌نیه‌كه به به‌های12 ملیۆن یۆڕؤ ده‌یه‌وێت سیمیۆنی رازی بكات.
به‌هاتنی سیمیۆنی ململانێكی توند له پرێمه‌رلیگ له نێوان هه‌ریه‌ك له راهێنه‌ران پێپ گواردیۆلا و یۆرگن كلۆب و سیمیۆنی و ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر مۆرینیۆش شوێنی ڤانخال بگرێته‌وه، ئه‌وا ئاستی كێبڕكێیه‌كانی پرێمه‌ر لیگ ئاگر ده‌كاته‌وه.