وا‌ین روونی نه‌چووه‌ته دانیمارك
K24 ـ هه‌ولێر
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وا‌ین روونی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچێستر یونایتد له پێكهاته‌كه‌ی ڤان خال ـی راهێنه‌ر دوورخرایه‌وه.
رۆژنامه‌كانی دانیمارك بڵاویان كردۆته‌وه كه روونی كاپتن له‌گه‌ڵ یاریزانانی یانه‌كه‌ی نه‌بینراه‌وه گه‌شتی دانیماركی نه‌كردووه، كه بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه له یۆرۆپا لیگ ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی میتۆلاندی دانیماركی ببێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی ماڵپه‌ری فه‌رمی یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان هیچی ئاشكرانه‌كردووه، به‌ڵام به‌شێك له رۆژنامه‌كان هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی روونی بۆ بوونی كێشه له نێوان ئه‌و یاریزانه و راهێنه‌ره هۆڵه‌ندیه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، گومانیش له‌وه ده‌كرێت گه‌شت نه‌كردنی روونی بۆ دانیمارك به‌هۆی پیكانه‌وه بێت، به‌ڵام هێشتا دیار نیه به‌هۆی پیكانه‌وه‌یه یاخود نا.
بڕیاره سبه‌ی پێنج شه‌ممه، له قۆناخی 32ـی یۆرۆپالیگ یانه‌ی مان یونایتد له كات 9:00ـی شه‌و ببێته میوانی یانه‌ی میتویلاندی دانماركی.