ریدناپ، راهێنه‌ری داهاتووی مانچێسته‌ر یونایتد ئاشكرا ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
هاری رێدناپی راهێنه‌ری پێشووی تۆتنهام هۆتسبێر,له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مۆرینهۆ به‌فه‌ری له‌گه‌ڵ مان یونایتد رێككه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو ببێته راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه.
رێدناپ ده‌ڵێت: مۆرینیۆ ته‌نیا چاوه‌ڕێی له‌كار لادانی ڤان خال ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی دابنیشێت.
پێشتریش رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا ئاشكرایان كرد بوو كه مۆرینیۆ به چه‌ند كه‌سێكی نزیكی خۆی گوتووه كه وه‌رزی داهاتوو ده‌بێته راهێنه‌ری شه‌یتانه سوره‌كان.
ریدناپ ـی ته‌مه‌ن 68 ساڵ، پێشتر ڕاهێنه‌ری یانه‌كانی وێست هام، بۆرنمۆس، پۆرتسمۆس، ساوسهامپتۆن و تۆتنهام، بووه، دوایانه‌یش كه راهێنه‌ری بووه له نێوان ساڵان 2012 تا 2015 یانه‌ی كوینز پارك رێنجێرز بووه.