ناڤاس، باشترین یاریزانی جیهان دیاریی ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
دوای بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له رۆما له یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنز لیگ به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام، گۆڵپارێزی كۆسته‌ریكی یانه‌ی شاهانه كیلۆر ناڤاس رایگه‌یاند كه كریستیانۆ هه‌نگاوێكی باش یانه‌كه‌ی له قۆناخی داهاتوو نزیك كرده‌وه.
ناڤاس ده‌شڵێت: هیچ گومانی تێدا نییه كریستیانۆ باشترین یاریزانی جیهانه، ئه‌و خاوه‌نی توانیه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره و به‌رده‌وام كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌كانی یانه‌كه‌ی هه‌یه.
ناڤاس ـی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، ده‌ستپێكی ده‌ركه‌وتنی له یانه‌یه‌كی ئه‌ورووپا له یانه‌ی ئه‌لباسیتی ئیسپانیاوه بوو، دواتر له 2011 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لیڤانتی كرد، دوای 3 ساڵ یاریكردن له‌و یانه‌یه بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا گواسترایه‌وه.