زیدان: خۆشحاڵم كه كه‌سێكی جیاواز له یانه‌كه‌م هه‌یه
K24 ـ رۆما
یانه‌ی ریال مه‌درید له قۆناخی 16ـی چامپیۆنس لیگ، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی یانه‌ی رۆمای تووشی شكست كرد و یارییه‌كه‌ی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام لێ برده‌وه.
له دوای یارییه‌كه، زینه‌دین زیدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید دڵخۆشی خۆی به ئاستی یاریزانه‌كانی پیشاندا.
زیدان راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه ده‌ڵێت: دڵخۆشم، چونكه لە یارییه‌كاندا بەردەوام كەسێك ھەیە جیاوازە، ئه‌ویش كریستیانۆیه، ئه‌و ھەموو جارێك جیاواز بوو، ئەو جارێكی دیكە گۆڵی كرد و تیپەكەی سەرخست.
زیدانی ته‌مه‌ن 43 ساڵان، پێشتر وه‌ك یاریزان له نێوان ساڵانی 2001 تا 2006 یاری بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه، دواتر له هاوینی 2006 به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی له یاریكردن كرد و بڕیاری خانه‌نشینبوونی خۆیداوه، دواتر له 2014 بۆ یه‌كه‌مینجار وه‌ك راهێنه‌ر له تیپی دووه‌می یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ركه‌وت، ئه‌م وه‌رزه‌یش له شوێنی رافائێل بینیتێز ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی ریال مه‌درید وه‌رگرت.