مۆرینهۆ ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ خۆی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد ده‌بات
K24 ـ هه‌ولێر
رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا به‌رده‌وام باس له دووركه‌وتنه‌وه‌ی لویس ڤان خالی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و ده‌ستبه‌كاربوونی خۆزێ مۆرینهۆ ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری GOALـی ئینگلیزی، له ئه‌گه‌ری چوونی مۆرینهۆ بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، راهێنه‌ره پورتوگالییه‌كه بریاریداوه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی به‌لژیكی یانه‌ی رۆما (رادجا ناینگۆلان) واژۆ بكات.
ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 27 ساڵه و له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2014 له یانه‌ی كالیاری ئیتاڵیاوه بۆ یانه‌ی رۆما گواستراوه‌ته‌وه و پێشتریش له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه گرێبه‌ستی بۆ هاتووه.