ئاواره‌كان بوونه‌ته‌ بارگرانى بۆ كوردستان

هيڤا حاجى ميرخان

هيڤا حاجى ميرخان، بڕيارده‌رى لێژنه‌ى دارايى له‌ په‌رله‌مانى كوردسان، سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى قه‌يرانه‌كانى دارايى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ڤپه‌يڤينێكدا بۆ كوردستان 24 گوتى: "له‌راستيدا قه‌يرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چه‌ند هۆكارێك، ئه‌واينش بريتين له‌ بوونى شه‌ڕى داعش له‌ ناوچه‌كه‌، هاتنى رێژه‌يه‌كى زۆرى ئاواره‌كانى خوارووى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستان، دابه‌زينى نرخى نه‌وت له‌ ئاستى جيهاندا، كه‌مته‌رخه‌مبوونى خودى په‌رله‌مانى كوردستان".

هه‌ر له‌ درێژه‌ى قسه‌كانيدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئه‌و ئاوارانه‌ى كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان نيشته‌جێن بارگرانييه‌كى زۆريان بۆ سه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ى دروست كردووه‌، به‌جۆرێك لايه‌نى كه‌م رۆژانه‌ 2 مليۆن دۆلار بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ خه‌رج ده‌كرێت.