ژنانى ئێزدى هيچ رێگه‌يه‌ك بۆ ده‌ربازبوون شك نابه‌ن
رۆژنامه‌ى ئيندپێندنتى بريتانى له راپۆرتێكدا ره‌وشى ژنانى ئێزدى خستووه‌ته‌ڕوو و تێيدا رايگه‌ياندووه، ژنانى ئێزدى هيچ دهرچهيهكيان بۆ ده‌ربازبوون له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه.
K24- هەولێر:
رۆژنامه‌ى ئيندپێندنتى بريتانى له راپۆرتێكدا ره‌وشى ژنانى ئێزدى خستووه‌ته‌ڕوو و تێيدا رايگه‌ياندووه، ژنانى ئێزدى هيچ دهرچهيهكيان بۆ ده‌ربازبوون له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه.
له باره‌ى ژنانى ئێزدييه‌وه راپۆرته‌كه نووسيويه‌تى: ئه‌وان له 2014دا به ههزارانيان لێ ده‌ستگيركران و داعش به‌شێكى زۆريانى كرده كۆيله.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، دواى ئه‌وه‌ى سه‌د ژنيان رزگار بوون، چه‌كدارانى داعش پاسه‌وانێتى ژنانى ده‌ستگيركراوى ئێزديان توندتر كردووه.
رۆژنامه‌كه له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌و كه‌سانه قسه‌ى كردووه، كه هه‌وڵى به قاچاغ رزگاركردنى ئه‌و ژنانه ده‌ده‌ن و روونيكردووه‌ته‌وه، له‌م دوايانه ئه‌و پرسه زۆر سه‌خت بووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، چه‌كدارانى داعش، له ئێستادا 3500 ژنى ئێزدى و منداڵى ئێزدييان له ژێر ده‌ستدايه و بازرگانييان پێوه ده‌كه‌ن.
نووسه‌رى راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، به هۆى ئه‌و قه‌يرانه داراييه‌ى رووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته‌وه، ئه‌سته‌مه له ئێستادا هه‌رێم بتوانێت پاره‌ى پێويست ته‌رخانبكات بۆ رزگاركردنى ئه‌و ژنه ئێزدييانهى هێشتا له ژێر ده‌ستى داعشدان.
ژنێكى ئێزدى كه به ناوى خوازراوى له‌يلا قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌كه كردووه، رايگه‌ياندووه، ئێمه له رێگه‌ى تۆڕێكى قاچاغچييهكانهوه توانيومانه رزگارمان بێت و كه‌سوكارمان بۆ هه‌ر يه‌كێكمان 25 هه‌زار دۆلارى ئه‌مريكاييان داوه‌ته چه‌كدارێكى سعووديى سه‌ر به داعش و دواتر توانراوه بمانگوازنه‌وه بۆ عێراق.
له‌يلا ئێستا له كه‌مپێكى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستاندا ژيان به‌سه‌ر ده‌بات.
ئه‌و ژنه ئێزدييه باسى له‌وه‌شكردووه، چه‌كدارانى داعش له مووسڵ چه‌ندين قوتابخانه‌يان پێكردووه و دواتر بردوويانهته شارى ره‌ققه‌ى سووريا و له‌وێشه‌وه ناردوويانه بۆ دێرزوور بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك كهنيزهك بيفرۆشن.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكردووه، چه‌كداره‌كان ژن و منداڵه‌كانيان له پۆلى قوتابخانه‌كاندا كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌كداره‌كان سه‌ردانيان بكه‌ن و به ئاره‌زووى خۆيان ههڵيانبژێرن.
ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، ئه‌و له‌گه‌ڵ 40 ژنى ديكه‌دا له ته‌مه‌نى جياجيا ره‌وانه‌ى بازارى كۆيله فرۆشى كراوون.
سه‌باره‌ت به نرخهكانيش ئه‌وه‌ى گوتووه: كهنيزهك هه‌بووه نرخه‌كه‌ى گه‌يشتووه‌ته شه‌ش هه‌زار دۆلار.
سه‌رچاوه: بى بى سى.