یاریزانێکی ئارسێنال ریزەکانی یانهكهی جێدههێڵێت
K24 ـ لهندهن
داڤید ئۆسپینا، گۆلپارێزی کۆلۆمبی یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا، دەیەوێت ھاوینی داھاتو و ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێلێت.
پێگەی ورەزشی "Goal" بڵاویکردەوە، ئۆسپینای کۆلۆمبی دوای ھاتنی پیتەر چیک بۆ ریزی تۆپ ھاوێژەکان، کەمتر دەرفەتی ھەبووە لە پێکھاتەی سەرەکی یانەکەیدا یاری بکات، بۆیە ھەوڵ دەدات ھاوینی داھاتوو یانەیەکی نوێ بۆ خۆی ببینێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت لە پێکھاتەی سەرەکی یاری بکات.
ھەرچەندە چەندینجار ئارسێن ڤینگەر، بەرێوەبەری ھونەری تۆپ ھاوێژەکان ستایشی ئاستی گۆڵپارێزی یەدەکی یانەکەی کردووە، بەڵام ئۆسپینا پێداگیرە لەوەی یانەکەی جێدێڵێت.