مارکینیۆس لەسەر داھاتووی ھاتە دەنگ
ئهو یانهیهی ئاشكرا كرد كه ئاواتی بۆ دهخوازێت
K24 ـ پاریس
مارکینیۆس، بەرگریکاری لاوی بهرازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا كه ئهم ههفتهیه له پێكهاتهی نموونهیی چامپیۆنس لیگ دهستنیشان كرا بوو، دواجار لەسەر داھاتووی لە یانەکەیدا دێتە دەنگ و باسی ئەو یانەیە دەکات کە ئاواتەخوازە یاری تێدا بکات.
مارکینیۆس لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "Sambafoot" دهڵێت: راستە وەرزی ئەمساڵ بە ھەبوونی یاریزانانی وەک تیاگۆ سیلڤا و داڤید لویز، نەمتوانی ھیچ پێگەیەک لە پێکھاتەی سەرەکی بدۆزمەوە، بەڵام دەمەوێت بەردەوام بم لەسەر ھەوڵەکانم بۆ ئەوەی بتوانم جارێکی تر پۆستەکەم لە پێکھاتەی سەرەکی بەدەست بێنم.
لە بەشێکی دیكهی لێدوانەکەیدا بەرگریکاری 21 ساڵی پاریسیەکان، ئەوەی نەشاردەوە ئارەزووی ھەر یاریزانێکە لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا یاری بکات، بەڵام تا کۆتایی ھاتنی ئەم وەرزە تەنھا بیر لە یارییەکانی یانەکەی دەکاتەوە.