چه‌كدارێكى ده‌ستگيركراوى داعش: پێشمه‌رگه ديلهكانم بينى
ئاسايشى كه‌ركووك پيلانێكى داعش پووچه‌ڵده‌كاته‌وه.
K24 – كه‌ركووك:
كوردستان 24، دانپێدانانى چوار چه‌كدارى داعش بڵاوده‌كاته‌وه، كه به‌شدارييان له شه‌ڕى دژى پێشمه‌رگه كردووه و شاهێدى تاوانه‌كانى داعش بوونه به‌رامبه‌ر به ديلهكانى پێشمه‌رگه.
له لێدوانياندا بۆ كوردستان 24، يه‌كێك له‌و چه‌كدارانه ده‌ڵێت: به چاوى خۆم پێشمه‌رگه ديلهكانم بينيى كه له حه‌ويجه دهيانسوڕاندنهوه و هه‌روه‌ها سه‌ربڕينى ئه‌ندامانى حه‌شدى شهعبييم بينيوه.
گوتيشى: من مانگانه ته‌نيا 60 هه‌زار دينارم وه‌رده‌گرت و هه‌شبوو مووچه‌كه‌ى 600 تا 700 هه‌زار دينار بوو.
ئه‌و چه‌كداره‌ى داعش روونيده‌كاته‌وه، ئه‌وان 3 مانگ مه‌شقيان پێكراوه و له شه‌ڕه‌كانى دژى كورد به‌شدارييان كردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ئاسايشى كه‌ركووك، رێكخستنه‌كانى داعش، له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان له رێگه‌ى ئاواره‌كانه‌وه دزه بكه‌نه ناو كه‌ركووك و له نوێترين هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنينيشدا، ئاسايش چوار چه‌كدارى داعشيان ده‌ستگيركرد.
به گوته‌ى به‌رپرسانى ئاسايش، هه‌ڵمه‌ته ئه‌منييه‌كه‌ى ئاسايشى كه‌ركووك له سنوورى قه‌زاى دووبز ئه‌نجامدراوه و له ميانه‌يدا ئاسايش توانى چوار چه‌كدارى داعش ده‌ستگير بكات.
ھەوڵییانداوە لە رێگەی ھاوڵاتییانی ئاوارەوە دزە بكەنە نێو كەركوك و شانەی نووستووی داعش لەكەركوك درووست بكەن.
له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا، راكردن له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش بووه‌ته ديارده و زۆرينه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له حهويجهوه راده‌كه‌ن، خۆيان راده‌ستى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، هیمداد عومه‌ر، ئه‌فسه‌ر له هه‌واڵگری پێشمه‌رگه، رايگه‌یاند، ئه‌و 205 كه‌سه، دانیشتووی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه بوون، به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه رايانكردووه و له میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك خۆيان راده‌ستى پێشمه‌رگه كردووه.
ئاشكراشيكرد, تا ئێستا نزیكه‌ی 700 خێزان هاتوونه‌ته كه‌ركووك و له‌لایه‌ن رێكخراوه خێرخوازییه‌كانه‌وه له كامپه‌كانی په‌نابه‌ران نیشته‌جێكراون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌واڵگری پێشمه‌رگه‌ی گوتیشی: "دوايين جاريش گه‌یشتنی نزیكه‌ی 205 كه‌س بوو له سنووری ناحیه‌ی حه‌ویجه و ئێستاش له كامپی له‌یلان نیشته‌جێ كراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه، هاتنی خێزانه عه‌ره‌به‌كان بۆ كه‌ركووك زیادیكردووه و ته‌نها له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا نزیكه‌ی 400 خێزان هاتوون.
داڕشتنه‌وه: ئ.هـ