سانچێز ئامۆژگاری كریستیانۆ ده‌كات كه هه‌ڵه‌ی مێسی دووباره نه‌كاته‌وه
ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی ریال مه‌درید باس له لێدانه سزایه‌كه‌ی مێسی ده‌كات
k24 ـ هه‌ولێر
هۆگۆ سانچێز ئه‌ستێره‌ی پێشووی مه‌كسیكی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا لێدانه سزایه‌كه‌ی مێسی به كارێكی خراپ وه‌سف ده‌كات و ئامۆژگاری كریستیانۆ رۆناڵدۆیش ده‌كه‌یت هه‌رگیز له ژیانی ئه‌م كاره‌ی مێسی دووباره نه‌كاته‌وه.
هۆگۆی ته‌مه‌ن 57 ساڵان له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری fourfourtwoـی ئینگلیزی‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: ده‌بوو مێسی راسته‌وخۆ لێدانه سزایه‌كه‌ی له به‌رانبه‌ر سێلتا ڤیگۆ جێبه‌جێ بكات، نه‌ك نواندن بكات و تۆپه‌كه ئاراسته‌ی سوارێز بكات، چونكه ئه‌م جۆره كارانه له ئه‌ستێره‌ی گه‌وره ناوه‌شێته‌وه.
سانچێز هیوای ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت كه هه‌رگیز كریستیانۆ نه‌بینێت كه ئه‌م كاره‌ی مێسی دووباره بكاته‌وه. چونكه به‌م كاره‌ی خۆی بچووك ده‌كاته‌وه.
سانچێز پێیوایه كریستیانۆ ده‌رفه‌تی تۆماركردنی ژماره پێیوانهیی زیاتری هه‌یه، به‌وپێیه‌ی له‌م وه‌رزه له كۆی 29 یاریی له‌سه‌رجه‌م خوله‌كان 30 گۆڵی تۆكار كردووه.
هۆگۆ سانچێز یه‌كێك له باشترین هێرشبه‌ره‌كانی مێژووی ریال مه‌دریده، له نێوان ساڵانی 1985 تا 1992 یاریی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه، پێشتریش له ریزه‌كانی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، رایۆ ڤایكانۆش كردووه.