یانه‌ی رۆما ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆ یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید له‌ده‌ستدا

K24 ـ رۆما

دانیێلی دى رۆسی، ناوەراستکاری یانەی رۆمای ئیتاڵیا، بە ھۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە ناتوانێت تا یەک مانگ دیكه‌ بۆ یاریگاكان بگه‌ڕێته‌وه‌.

پێگەی فەرمی یانەی رۆمای ئیتاڵیا بڵاویکردەوە, دێ رۆسی ناوەراستکارییانەکەیان پاش ئەوەی بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دوور کەوتەوە، ماوەی رابردوو جارێکی تر گەرایەوە باری ئاسایی خۆی، بەڵام زۆری پێنەچوو و جارێکی تر پێکان بەرۆکی گرتەوە، بۆیە ناچارە تا یەک مانگی داھاتوو خانەنشین ببێت.

دێ رۆسی ٣٢ ساڵ، لەسەر ئاستی ماسولکەکانی رانیدا تووشی راکێشان ھاتووە، بۆیە بۆ رزگاربوون لەو پێکانەی، پێویستە ماوەیەک پشوو بدات، به‌مه‌یش بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنس لیگ له‌ به‌رانبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌و یاریزانه‌ ناتوانێت به‌شداریی بكات، ئه‌مه‌یش هانده‌رانی یانه‌كه‌ی دڵته‌نگ ده‌كات.