ئاوبامێیانگ به‌ڵێنی به باپیری داوه له‌م یانه ئیسپانیه یاری بكات
ئێمیریك ئاوبامێیانگی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بۆروسیا دۆرتمۆند پێش ئه‌وه‌ی باپیری كۆچی دوای بكات به‌ڵێنی پێداوه له ریزه‌كانی ریال مه‌درید یاری بكات.
له‌لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی، ئاوبامێیانگ ده‌ڵێت "له ساڵی 2014 پێش ئه‌وه‌ی باپیرم بمرێت به‌ڵێنم پێیدا رۆژێك له رۆژان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید یاری بكه‌م".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ئه‌و كاته پێم راگه‌یاند كارێكی ئاسان نابێت، به‌ڵام شتێكه به‌رده‌وام له بیر‌و هزرم ده‌خولێته‌وه".
هاوكات ئاوبامێیانگ ئاره‌زووی خۆی له په‌یوه‌ندیكردن به خولی ئیسپانی ناشارێته‌وه و ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر هه‌یه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید یان هه‌ر یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئیسپانییه‌وه بكه‌م، ئه‌مه‌ش دیارییه‌كی جوان ده‌بێت بۆ مارگریتای دایكم كه ئیسپانییه".