گۆتزه‌ له‌ باره‌ی ئانچیلۆتی زانیاری له‌ یاریزانێكی ریال مه‌درید وه‌رگرتووه‌

حه‌ز ده‌كات هه‌رچی زووه‌ ئانچیلۆتی به‌ره‌و یانه‌كه‌ی بێت

K24 ـ هه‌ولێر

ماریۆ گۆتزه‌، یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، بە پێچەوانەی یاریزانانی یانەکەی حەز دەکات ھەرچی زووە، کارلۆ ئانچێلۆتی وەک راھێنەری یانەکەیان دەست بە کار ببێت.

ده‌شڵێت: زۆر شت له‌ گواردیۆلا فێربووم، بۆیه‌ ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ ئا‌نچیلۆتی ـیش ئه‌زموونی زیاتر وه‌ربگر، له‌م پێناوه‌یشدا له‌ باره‌ی ئه‌م راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیایه‌وه‌یش زۆر زانیاری له‌ تۆنی كرووسی هاوڕێم وه‌رگرتووه‌.

پاش ئەوەی بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، کارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی وەک راھێنەری وەرزی داھاتووی یانەکەیان دەست نیشان کرد، ھەندێ لە یاریزانانی ئەو یانەیە چوونی پێپ گواردیۆلای ئیسپانیان بە دڵ نەبوو، بەڵام بە پێچەوانەوە گۆتزه‌ ھیوا دەخوازێت ھەرچی زووە لەگەل ئەو راھێنەر کار بکات.

گۆتسێ لە چاوپێکەوتنێکدا ھۆکاری ئەو حەزەی بۆ ئەوە گەرانەدەوە، دەیەوێت لەگەڵ ئانچێلۆتی زیاتر لە پێکھاتەی سەرەکی یانەکەیدا یاری بکات و نایەوێتیش ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت.

ماریۆ گۆتزه‌، هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له‌ هاوینی 2013 له‌ یانه‌ی بورسیا دورتمونده‌وه‌ به‌ره‌و یانه‌ی بایرن میونشن هات، یه‌كێكه‌ له‌ خۆشه‌ویسترین یاریزانه‌كانی ئه‌ڵمانیا، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاریی كۆتایی مۆندیالی 2014ـی به‌رازیل له‌گه‌ڵ هاتنه‌ خواره‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه‌ گۆڵێكی كوشنده‌ی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین تۆمار كرد و جامه‌كه بۆ مانشافته‌كانی به‌ده‌ستهێنا.