سه‌ره مارێك بووه‌ته گرفتی سه‌ره‌كی كۆمپانیایه‌كی خۆراك
ره‌نگه زیانێكی گه‌وره به كۆمپانیاكه بگه‌یه‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكى ئه‌مه‌ریكی، له‌كاتی هه‌ڵپچڕینی سه‌رقاپی قووتوی فاسۆلیا، سه‌ره مارێك ده‌دۆزێته‌وه.
ژنێكی ئه‌مه‌ریكی، له‌كاتی ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌نانی ئێواره، له‌گه‌ڵ گرووپه‌كه‌یدا له یه‌كێك له كلێساكانی ویلایه‌تی یۆتا، له‌ناو قوتووی فاسۆلیا، سه‌ره مارێكی به به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
ترۆی واڵكه‌ر ده‌ڵێت: "قوتووی فاسۆلیاكه هی كۆمپانیای وێسته‌رن فامیلییه و سه‌ره‌تای كه سه‌ره‌كه‌یم هه‌ڵپچڕی پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد سه‌ری ماری تێدا بێت، به‌ڵام كه بینیم و دڵنیابوومه‌وه سه‌ری ماره، هه‌ڵاتم و قیژاندم".
ترۆی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دواتر قوتووه‌كانم برده‌وه و خاوه‌ن كۆگاكه‌ش داوای لێبوردنی لێكردووم و پاره‌ی هه‌موو قووتوه فاسۆلیاكانی بۆ گه‌ڕاندمه‌وه، كه زیاتر له 30 قوتوو بوو".
دوای ئه‌وه‌ش، ترۆی، وێنه‌یی سه‌ره‌ماره‌كه بۆ كۆمپانیای (وێسته‌رن فامیلی) ده‌نێرێت و كۆمپانیاكه‌ش لای خۆیه‌وه به‌و ژنه‌ی راگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه ده‌كه‌ن.
پیت كرێڤن، به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی كۆمپانیاكه به رۆژنامه‌ی "دیزێرت نیوز"ی راگه‌یاندووه، راپۆرتی ئه‌و رووداوه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، به‌ڵام تا ئێستا نازانن ئایا به راستی ئه‌و سه‌ره ماره له‌ناو قوتووه‌كه‌دا بووه یان نا؟
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: "گرفته‌كه ئه‌ویه كه به‌رهه‌مه‌كه له ده‌ره‌وه هاورده كراوه‌و هی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا نییه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت كه پشكنینی به‌رهه‌می ده‌ره‌كیمان فه‌رامۆش كردووه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت بزانین ئایا ئه‌و رووداوه راسته یان نا".
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و سه‌ره ماره، زیانی گه‌وره‌ی مادی به‌ر كۆمپانیای (وێسته‌رن فامیلی) تایبه‌ت به خۆراك بگه‌یه‌نێت.
.jpg)
.jpg)