زيانى ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆريى نه‌وتى هه‌رێم چه‌نده
هێڵى نه‌وت گوێزه‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌نده‌رى جه‌يهانى توركيا كه‌وتووه‌ته به‌ر مهترسييهوه و له حاڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌و بۆريهدا،
K24 – هه‌ولێر:
هێڵى نه‌وت گوێزه‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌نده‌رى جه‌يهانى توركيا كه‌وتووه‌ته به‌ر مهترسييهوه و له حاڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌و بۆريهدا، رۆژانه هه‌رێم نزيكه‌ى هه‌شتا مليۆن دۆلار زيانى به‌رده‌كه‌وێت.
به گوێره‌ى ئامارى وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتييه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رۆژانه له هه‌رێمى كوردستانه‌وه 610 هه‌زار به‌رميل نه‌وت له رێگه‌ى هێڵى نهوتگوێزهرهوهى هه‌رێم – جهيهانهوه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
به راى چاودێرانى بازارى نه‌وت و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ئه‌گه‌ر نرخى هه‌ر به‌رميلێك نه‌وت به 26 دۆلار هه‌ژمار بكرێت، ئه‌وا ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌و هێڵه نه‌وتييه له رۆژێكدا زيانى 79 مليۆن و 300 هه‌زار دۆلار له هه‌رێمى كوردستان ده‌دات. كه له مانگێكدا هاوتايه له‌گه‌ڵ بودجه‌ى ژماره‌يه‌ك وه‌زاره‌تى بچووك و هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ياخود پێشمه‌رگه به جيا.
ره‌وشى ئاڵۆزى ناوچه‌كانى باكوورى كوردستان و ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر شاره كوردييه‌كان ره‌وشێكى نوێى ئه‌منيى له ناوچه‌كه هێناوه‌ته ئاراوه.
ژماره‌يه‌ك چه‌كدار له ماوه‌ى رابردوودا هێڵى نهوتگوێزهرهوهى هه‌رێمى كوردستان و به‌نده‌رى جهيهانيان ته‌قانده‌وه و به‌و هۆيه‌وه بۆ ماوه‌يه‌ك هه‌نارده‌كردنى نه‌وت راگيرا.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا چه‌ند گرووپ و لايه‌نێك له باكوورى كوردستانه‌وه هۆشداريان دابوو له ته‌قاندنه‌وه‌ى هێڵى نهوتگوێزهرهوهى هه‌رێمى كوردستان به‌نده‌رى جه‌يهان و هه‌ڕه‌شه‌ى ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌و هێڵه تايبهتيهشيان كردبوو، كه له نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركيادا به مه‌به‌ستى هه‌نارده‌كردنى گازى سرووشتى دانراوه.
له ئاستى نێوده‌وڵه‌تييدا حكومه‌تى عێراق چه‌ندين كۆسپى ياسايى له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم درووستكردووه و پێشتر وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتييه‌كانى هه‌رێم له دادگادا رووبه‌ڕووى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى عێراق بووه‌ته‌وه به تايبه‌تى له دادگاكانى ئه‌مريكادا.
له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا، هه‌رێمى كوردستان به پله‌ى يه‌كه‌م پشتيى به‌و داهاته به‌ستووه كه له رێگه‌ى فرۆشتنى نه‌وته‌وه به شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ دهستيكهوتووه بۆ پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و دابينكردنى پێداويستييه‌كانى شه‌ڕى داعش كه له مانگى حوزه‌يرانى 2014ه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: شه‌فه‌ق