شاندێكی ئه‌نجوومه‌نیی نشتیمانیی كورد له سووریا سه‌ردانی نه‌مسای كرد
سهرهدانهكه به مه‌به‌ستی پته‌و كردنی په‌یوه‌ندیی و باس كردنی دۆزی كورد بووه
K24 – هه‌ولێر
سهرهدانهكه به مه‌به‌ستی پته‌و كردنی په‌یوه‌ندیی و باس كردنی دۆزی كورد بووه
له چوارچێوه‌ی دیداری سیاسیی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نیی نشتیمانیی كورد له سووریا(ئه‌نه‌سه‌كه)، شاندێكی ئه‌نجومه‌ن به به‌شداری سه‌ڕۆكی ئه‌نجومه‌ن، ئیبراهیم بڕو، و هه‌ردوو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، كامیران حاج عه‌بو و سیامه‌ند حاجۆ، به ئامانجی پته‌و كردنی په‌یوه‌ندیی و گفتۆگۆ كردن له‌سه‌ر پرسی سووریا، سه‌ره‌دانی نه‌مسایان كرد.
له سهرهدانهدا شانده‌كه له‌گه‌ل هه‌ر یه‌ك له به‌رپرسی دۆسیه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له وزاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا، ئۆرلیك تێلی، و راوێژكاری وه‌زاره‌ت، كاتارینا فتیزا، كۆبووه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كاندا باس له دۆزی كورد و مافی كورد له سووریا كرا، كاره‌كانی پارتی یه‌كێتی دیموكرات(په‌یه‌ده) و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر كوردانی ناوچه‌كه و گرنگی به‌شداربوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوای كوردستان به پاراستنی ده‌ڤه‌ره كوردییه‌كان له سووریا باسییان له‌سه‌ر كرا.
تۆپبارانی شوپای توركیا ب شاره‌كانی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری به‌شێكی تری بابه‌ته‌كانی كۆبوونه‌وه‌كان بوو.
دارشتنه‌وه: نه‌وزاد محه‌ممه‌د