ڤینگه‌ر پلانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات
K24 ـ له‌نده‌ن
راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵی ئینگلیزی له باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا هه‌ندێ زانیاریی له باره‌ی پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه زۆر به‌باشی خۆیان بۆ یارییه‌كه‌ی بارسا ئاماده كردووه.
ئارسن ڤینگه‌ر راهێنه‌ری تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵێنی ئه‌وه به هه‌وادارانی ده‌دات كه زۆر به‌باشی له دژی بارسا بجه‌نگێن.
ده‌شڵێت: له یاریی رابردوو پشووم به ئۆزێل و ئارۆن رامسی دا، ئه‌و دوو یاریزانه هاوشان له‌گه‌ڵ وێلباك له باشترین كاتهكانیاندان بۆ جه‌نگی بارسا ئاماده‌ن.
بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه له كات 10:45 خولهك له قۆناخی 16ـی چامپیۆنس لیگ، له یاریگه‌ی ئیمارات له له‌نده‌ن هه‌ردوو یانه‌ی ئارسێناڵ و بارسێلۆنا به‌یه‌ك بگه‌ن.