چۆن كۆنتڕۆڵی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌كه‌یت له‌كاتى ته‌قينی يه‌ك له تايه‌كانى؟
به‌تایبه‌تی ته‌قینی تایه‌ی پێشه‌وه له‌كاتی لێخوڕیندا زۆر مه‌ترسیداره
K24- هه‌ولێر
ته‌قینی تایه‌ی ئۆتۆمبێل، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی رووداوی هاتووچۆ، به‌جۆریك هه‌ندێكجار وا رووده‌دات له ساته‌وه‌ختی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌هۆی زه‌برێكی كوشنده‌وه یه‌كیك له‌تایه‌كانی ئۆتۆمبێل ده‌ته‌قێت، له‌وساته‌وه‌خته‌شدا ئه‌گه‌ر شوفێر نه‌زانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه بكات، ره‌نگه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی وه‌رگه‌ڕان یاخود زیانی ماددی و گیانی ببێته‌وه، بۆیه شوفێران له‌كاتی بوونی هه‌ر رووداوێكی له‌و جۆره به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌توانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لێخورێنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌یت.
- له‌كاتی ته‌قینی تایه‌ی دواوه:-
ته‌قينى تايه‌ى دواوه‌ى ئۆتۆمێل ده‌بێته هۆى په‌يدابوونى له‌رزينێكى به‌هێز له ئۆتۆمبێل كه به‌رزو نزم ده‌بێته‌وه هه‌روه‌ها به‌لاى راست و چه‌پدا ده‌جوڵێت و بۆ خۆپاراستن له‌كاريگه‌رييه‌كان پاش ته‌قينى تايه‌كه له‌كاتى بيستنى ده‌نگى ته‌قينى تايه پێويسته پێ له‌سه‌ر پايده‌رى سووته‌مه‌نى هه‌ڵگرێت و به‌باشى ده‌ست به سوكان بگريت و به‌شێوه‌يه‌كى نه‌رم و پچڕ پچڕ په‌ستان بخه‌يته سه‌ر پايده‌رى وه‌ستان و له‌سه‌رخۆ ئۆتۆمبێل بۆ لاى راست ئاڕاسته بكه‌يت.
- له‌كاتی ته‌قينى تايه‌ى پێشه‌وه:-
ته‌قينى تايه‌ى پێشه‌وه راسته‌وخۆ كاريگه‌رى له‌سه‌ر سوكانى ئۆتۆمبێل هه‌يه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاريگه‌ريه‌كه‌ى له‌كاتى ته‌قينه‌كه بۆ چه‌ند چركه‌يه‌ك په‌ستان بخه‌ره سه‌ر پايده‌رى سووته‌مه‌نى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى لادانى ئۆتۆمبێل به ئاراسته‌ى تايه‌ى ته‌قيو، به‌شێوه‌يه‌كى باش به هه‌ردوو ده‌ست سووكان بگريت و هه‌وڵ بده‌يت له‌كاتى پێويست ئاڕاسته‌ى ئۆتۆمبێل راست بكه‌يته‌وه و به‌شنه‌يى پێ له‌سه‌ر پايده‌رى سووته‌مه‌نى هه‌ڵگريت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خێرايى و په‌ستان نه‌خيته سه‌ر پايده‌رى وه‌ستێنه‌روه له‌كاتى زۆر پێویست به‌شێوه‌يه‌كى نه‌رم په‌ستان بخه‌ره سه‌ر پايده‌رى وه‌ستان، چونكه په‌ستانى زۆر ده‌بێته هۆى سووڕانى تايه به‌شيوه‌يه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى و ناڕێك، له‌وانه‌يه ببێته هۆى جودابوونه‌وه‌ى تايه له‌ويله‌كه.