ئارسێناڵ ده‌چێته نێو ركابه‌رییه‌كانی به‌ده‌ستهینانی مايكل كاريك
یانه‌ی ئارسێناڵی ئینگلیزی ده‌چێته نێو ركابه‌رییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی مایكل كاریكی ناوه‌راستكاری مانچێسته‌ر یونایتد له كۆتایی وه‌رز.
رۆژنامه‌ی سه‌ندای ئێسكپرێسی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه ئارسین ڤینگه‌ری به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری ئارسێناڵ به‌نیازه له وه‌رزی داهاتوو به‌هۆی ئه‌م یاریزانه هێڵی ناوه‌راستی تیپه‌كه‌ی به هێزتر بكات.
ئارسێناڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ركابه‌رییه‌كی به‌هێزی نیوكاسڵ یونایتدی هاونیشتمانی و چه‌ند یانه‌یه‌كی چینی ده‌كات له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه.
بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه كاریك ره‌تیكردۆته‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان نوێبكاته‌وه و له یۆنیۆی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت و ئازاده ده‌بێت له په‌یوه‌ندیكردن به هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه.