وه‌ڵامی ئه‌و مه‌ته‌ڵه بده‌ره‌وه‌و ببه به كارمه‌ندی كۆمپانیای گووگڵ
له‌كاتی چاوپێكه‌وتن ده‌خرێته به‌رده‌م كارمه‌نده نوێكان
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای گووگڵ، مه‌ته‌ڵێكی قورسی داناوه و بۆ هه‌ڵێنانیشی، ده‌یخاته به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاوپێكه‌وتنی كارییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كۆمپانیایه كار بكه‌ن.
مه‌ته‌ڵه‌كه ئاڵۆزه و پێویستی به‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و مه‌ته‌ڵه به‌رامبه‌ر رۆبۆته‌كان و به‌رنامه كۆمپیوته‌رییه‌كان خۆی ناگرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته‌ی رۆژنامه‌ی (ئیندیپێندێنت) بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیمێكی زانكۆی ئۆكسفۆرد و په‌یمانگای كه‌نه‌دی بۆ توێژینه‌وه پێشكه‌وتووه‌كان و كۆمپانیای (Deep Mind) كه گووگڵ خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات، له رێگای به‌رنامه‌یه‌كی كۆمپیوته‌رییه‌وه ده‌توانرێت ئه‌و مه‌ته‌ڵه هه‌ڵبهێنرێت.
مه‌ته‌ڵه‌كه بریتییه له 100 به‌ندكراو، كه به‌ریزی سێگۆشه‌یی (وه‌كو تۆپی بلیارد) به‌دوای یه‌كدا وه‌ستاون، به‌ندكراوه‌كانیش كڵاوێكییان له‌سه‌ره كه ره‌نگه‌كه‌ی یان سوور یان شینه.
به‌ندكراوان ده‌توانن ره‌نگی كڵاوی به‌ندكراوا‌ی پێش خۆی ببینیێت، به‌ڵام ناتوانێت ره‌نگی ئه‌و كڵاوه‌ی كه خۆی، یان ئه‌وانه‌ی له‌دواوه‌ی وه‌ستاون و له‌سه‌رییان كردووه، ببینێت.
به گوێره‌ی مه‌ته‌ڵه‌كه‌ش، پاسه‌وانی به‌ندیخانه‌كه، له دوایین كه‌سی راوه‌ستاو له ریزه‌كه ده‌ست پێده‌كات و له هه‌ر یه‌كێك له‌و 100 به‌ندكراوه ده‌پرسێت كه ره‌نگی كڵاوه‌كه‌ی سه‌ری چ ره‌نگێكه، هه‌ریه‌كێك وه‌ڵامی راست بداته‌وه، ئازاد ده‌كرێت، به پێچه‌وانه‌وه له سێداره ده‌درێت.
به‌ر له ده‌ستپێكردنی پرسیاركردنه‌كه‌ش، رێگای به به‌ندكراوان ده‌درێت، گفتوگۆ له باره‌ی چۆنیه‌تی وه‌ستانییان له دوای یه‌ك بكه‌ن، یاخود چ رێگایه‌ك بگرنه به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌رجه‌مییان رزگارییان بێت.
رۆبۆت و به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر توانیویانه مه‌ته‌ڵه‌كه هه‌ڵبهێنن، به شێوه‌یه‌ك 99%ی به‌ندكراوان وه‌ڵامی راست ده‌ده‌نه‌وه و رزگارییان ده‌بێت، ئه‌گه‌ری ده‌ربازبوونی ئه‌و به‌ندكراوه‌ی ماوه‌ته‌وه 50% ده‌بێت.
بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئه‌نجامه‌ش، پێویسته یه‌كه‌م به‌ندكراو، ره‌نگی شین هه‌ڵبژێرێت، ئه‌گه‌ر بێت و ژماره‌ی ئه‌و به‌ندكراونه جووت بوو، ئه‌گه‌ر ژماره‌كه‌ی به‌ندكراوانی به‌رده‌میشی تاك بوو، ده‌بێت ره‌نگی سوور هه‌ڵبژێرێت.
به‌و پێیه‌ش، ئه‌و به‌ندكراوه، زانیاری پێویست به به‌ندكراوی پێش خۆی ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی وڵامی راست بداته‌وه و ره‌نگه دروسته‌كه هه‌ڵبژێرێت.