واین روونی دوو ئۆفه‌ری گرانبه‌های چینییه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
وه‌ین روونی هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد ره‌تیده‌كاته‌وه له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندی به خولی چینییه‌وه بكات.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ری به‌ریتانی ئاشكرای كردووه كه دوو یانه‌ی چینی دوو ئۆفه‌ری گرانبه‌هایان خستووه‌ته به‌رده‌م روونی، به‌ڵام گۆڵدن بۆی ره‌تیكردووه‌ته‌وه و سووره له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له ئۆڵد ترافۆڵد له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ناسناوه‌كان و شكاندنی ژماره‌ی بۆبی چارڵتۆن وه‌كو باشترین گۆڵكاری مێژوویی مانچێسته‌ر یونایتد.
هاوكات شه‌یتانه سووره‌كان نایانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری سه‌ركرده‌كه‌یان بن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 27 ملیۆن پاوه‌ندی پێشكه‌ش كراوه، به‌تایبه‌ت له ئێستادا هێڵی هێرشبردنی یانه‌كه له دۆخێكی خراپدایه.
واین روونی له ئێستادا به هۆی پێكانه‌وه بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێك له یاریگه‌كان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.