ئه‌مشه‌و تیروپشكی جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكا راده‌كێشرێت
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌مساڵ به‌بۆنه‌ی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای لاتینه‌وه، پاڵه‌وانییه‌تیی جامی كۆپا ئه‌مه‌ریكا به به‌شداریی 16 هه‌ڵبژارده كه به‌سه‌ر 4 ئاشت دابه‌ش كراون له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه ده‌چێت، 3 هه‌ڵبژارده‌ی به‌شداربووش سه‌ر به كیشوه‌ری كۆنكاكافن.
هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كانیش بۆ ئه‌م چوار ئاسته دابه‌شكراون.
ئاستی یەکەم: بەرازیل، ئه‌رجه‌نتینا، مێكسیک، ئەمریکا.
ئاستی دووەم: چیللی، کۆڵۆمبیا، ئیکوادۆر، ئۆرۆگوای.
ئاستی سێیەم: هایتی، کۆستاریکا، جامایکا، پاناما.
ئاستی چوارەم: ڤێنزوێلا، بۆلیڤیا، پاراگوای، پیرۆ.
بڕیاریشه دره‌نگای ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 3:30ـی به‌ره‌به‌یان به كاتی كوردستان له شاری نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا تیروپشكه‌كه رابكێشرێت.