داوا دهكرێت حكوومهتی رزگاریی نیشتمانی پێكبهێنرێت
پارتی و یهكێتی لهدژی پێكهێنانی ئهو حكوومهتهن
K24 - ههولێر:
دوای قەیرانە سیاسی و ئابوورییەكانی ھەرێمی كوردستان لایەنەكان و پەرلەمانتاران خەریكی راگەیاندنی پرۆژەی چاكسازین و تا ئێستاش ھیچ كام لەو پرۆژانە نەبووهتە ھۆی چارەسەركردنی ھیچ گرفتێك.
دوایین ھەوڵیش ئەوەیە، ئەم جارە ھەندێك لایەنی سیاسی، داوای پێكھێنانی حکوومەتی رزگاری نیشتمانی دەكەن، فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی پێكھێنانی حكومەتێكی لەم شێوەیە رەتدەكەنەوە، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان پاڵپشتیی دەكات.