تیروپشكی جامی كۆپا ئهمهریكا ڕاكیشرا
ئهرژهنتین دێوهزمهكهی له كۆڵ نابێتهوه
k24 ـ ههولێر
بەرەبەیانی ئەمرۆ دوشەممە لە شاری نیویۆرکی ئامریکا، تیروپشکی کۆپا ئەمریکا ئەنجامدرا و تێدا ھەردوو ھەڵبژاردەی ئارجانتینا و چیللی جارێکی تر رووبەرووی یەکتر دەبنەوە.
بە ئامادەبوونی ئەندامان و راھێنەرانی ھەڵبژاردەکانی بەشدار لە کۆپا ئامریکای ٢٠١٦ دەستکرا بە تیروپشکی ئەو پاڵەوانەتییە، ئەوەی جێگەی سەرەنجی بەشداربووان بوو، بەریەککەوتنی ھەردوو ھەڵبژاردەی ئارجانتینا و چیللی لە کۆمەڵەی چوارەم بوو، دوای ئەوەی ھەردوو ھەڵبژاردە لە یاری کۆتایی ساڵی رابردوو رووبەرووی یەک بوونەوە.
كۆمهڵهی یەكەم:
ئامێریکا، كۆڵۆمبیا، كۆستەریكا و پاراگوای
كۆمهڵهی دووەم:
بەرازیل، ئیكوادۆر، هایتی و پیرۆ
كۆمهڵهی سێیەم:
مەكسیك، ئۆروگوای، جامایكا و ڤەنزویلا
كۆمهڵهی چوارەم:
ئارجنتینا، چیللی، پەنەما و بۆلیڤیا
کۆپا ئامێریکا بە بۆنەی ١٠٠ ساڵەی، لە وڵاتی ئامریکا و بە بەشداری 6 هەڵبژاردەی کۆنکاکاف لە مانگی شەشی ئەمساڵ دەستپێدەکرێت.