به فه‌رمی..فیلیپی ئاندێرسۆن ده‌بێته یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد
k24 ـ هه‌ولێر
كلاودیۆ لۆتیتۆ سه‌رۆكی یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵیا به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی فیلیپی ئاندێرسۆنی یاریزانی یانه‌كه‌ی بۆ ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی راگه‌یاند.
لۆتیتۆ له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه ئاندێرسۆنی به‌رازیلی به‌رامبه‌ر 60 ملیۆن یۆرۆ و مووچه‌ی ساڵانه 8 ملیۆن یۆرۆ هاوینی داهاتوو ده‌بێته یاریزانی یانه‌ی مان یونایتد.
ئاندێرسۆنی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له هاوینی 2013 له سانتۆسی به‌رازیلییه‌وه پێوه‌ندی به ریزه‌كانی لازیۆوه كرد، له 69 یاریی 16 گۆڵی بۆ هه‌ڵۆیه‌كانی پایته‌ختی ئیتاڵیا تۆمار كرد و له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیلیش بۆ خوار ته‌مه‌نی 21 ساڵ یاریی كردووه.