لۆپێز خۆی گه‌یانده قۆناخی دووه‌می پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی دوبه‌ی
له پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی دوبه‌ی ئاستی پیاوان فێلیسیانۆ لۆپێزی ئیسپانی خۆی گه‌یانده قۆناخی دووه‌می پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه.
له قۆناخی یه‌كه‌مدا لۆپێز رووبه‌ڕووی گویلێرمۆ گارسیای هاونیشتمانی بوویه‌وه و یارییه‌كه‌شی به دوو سێت به‌رامبه‌ر سێتێك برده‌وه، سه‌ره‌تا لۆپێز سێتی یه‌كه‌می به ئه‌نجامی شه‌ش یه‌ك برده‌وه، به‌ڵام سێتی دووه‌می به ئه‌نجامی چوار شه‌ش به گارسیا دۆڕاند،
پێش ئه‌وه‌ی سێتی سێیه‌م و سه‌ركه‌وتن به ئه‌نجامی شه‌ش چوار له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلا بكاته‌وه.
لۆپێزی ته‌مه‌ن سی و چوار ساڵ ژماره‌ی یارییه‌كانی له مێژووی خۆیدا گه‌یانده چوار سه‌د یاری و جاری ده‌یه‌مه به‌شداری پاڵه‌وانییه‌تی دوبه‌ی ده‌كات و دوو جاریش گه‌یشتووه‌ته فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه.