مانچێسته‌ر سیتی داوایه‌كی له ئه‌گوێرۆ هه‌یه
K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌سه‌ر بۆندی سیرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئارجێنتینانی هاته ده‌نگ،
ئیداره‌ی یانه‌ی مان سیتی رایده‌گه‌یێنێن، ئه‌گوێرۆ، ده‌توانێ تا كۆتایی ژیانی له یانه‌كه بمێنێته‌وه و ئه‌وان هه‌رگیز بیریان له‌وه نه‌كردۆته‌وه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بن.
چه‌ند جارێك هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه ئیگوێرۆ نزیكه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید یان بارسێڵۆناوه بكات، به‌ڵام یانه ئینگلیزیه‌كه ئاماده نییه ئه‌و یاریزانه بۆ هیچ یانه‌یه‌ك له‌ده‌ست بدات.
سێرجیۆ ئیگوێرۆ 27 ساڵ بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سیتزن تا ساڵی 2019 یه، تا ئێستا هیچ بڕیارێكی نه‌داوه كه له یانه‌كه ده‌ڕوات یاخود نا.