ساڵح موسلیم: كورد چاویان له ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نییه له رۆژئاوای كوردستان
"ئامانجی سه‌ره‌كیی ئێمه له سووریا گرووپه تیرۆریستییه‌كانه"
K24 – هه‌ولێر
ساڵح موسلیم، سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كورد (په‌یه‌ده) له سووریا له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا گوتی كورد له سووریا چاویان له مافه‌كانیانه له چوارچێوه‌ی دستوری سووریا، ده‌وڵه‌تێكی كوردی‌یان ناویت له نزیك سنووره‌كانی توركیا.
ساڵح موسڵیم، توركیای بە توشبوون به نه‌خۆشیی كورد فوبیا (ترس لە كورد) تۆمه‌تبار كرد و گوتی: "توركیا هه‌ر كوردێك داوای مافی خۆی بكات به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خۆی ده‌زانێت"، ئه‌وه‌شی گوت: "شاری ئیعزاز له ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب ئامانجی كورد نییه له‌م ساته‌دا"، و رهتكردەوە: "هیچ ترسێك لای هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هەبێ بۆ شه‌ڕكردن و كۆنتڕۆڵكردنی شاره‌كه".
له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به هاتنی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به رێگای سنووره‌كانی توركیا و سه‌رپه‌رشتیی توركیا بۆ ناوچه‌ی ئیعزاز، ساڵح موسلیم گوتی: "ئه‌و چه‌كداره سه‌له‌فییانه به هانای ئیعزازهوه نه‌هاتوون، شاره‌كه له بنه‌رتدا شه‌ڕی تێدا نییه، به‌ڵام ئه‌وان به هانای، جه‌بهه‌ی نوسره و داعش هاتوون له شه‌ڕه‌كانیاندا به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیکە وه‌كوو ته‌ل رفعه‌ت و مینغ و مارع".
سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كورد له سووریا، ئاماژه‌ی بهۆ ئەوەش کرد کە: "هێزه‌كانی سووریای دیموكرات 20% خاكی سووریایان كۆنتڕۆڵ كردووه"، چهختیشی کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی: "هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژی داعش".
وه‌رگێڕان: نه‌وزاد محه‌ممه‌د